سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵێنێکی بە لیژنەی یاسایی دا

سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵێنێکی بە لیژنەی یاسایی دا
سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە واژۆی هەردوو پێکهاتەی تورکمان و مەسیحیەکان پێوەست بە راپۆرتی پڕۆژەیاسایی دەستوور وەربگیرێت، پاشان راپۆرتەکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، ئەوانیش بەڵێنیان پێداین کە واژۆی ئەو دوو پێکهاتەیەش وەردەگرن.

ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد و سەرۆكی لیژنەی یاسایی (ڤالا فەرید ئیبراهیم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ تەواوی نوێنەری لایەنەكان واژووی خۆیان لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی كرد کە پێوەست بوو بە راپۆرتی پرۆژەیاسای دەستوور تەنها نوێنەری دوو پێكهاتە نەبێت یەكیان توركمان بوو كە مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتبوو، ئەوەی دیکەیان نوێنەری مەسیحیەكانە كە جەژنیان هەبوو، بۆیە دوامان كرد تا رۆژی یەكشەممە ئەگەر بكرێت راپۆرتەکە تێنپەڕێندرێت.
(ڤالا فەرید) دەیشڵێت، سەرۆكایەتی پەڕلەمان داوای داوای کرد کە بەزووترین راپۆرتەکەیان بۆ بەرزبکەینەوە، ئێمەش بەرزمان كردەوە، بەڵام داوامان لەسەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە كە ئەو پرسە پرسێكی نشتیمانیە بۆیە جەخت دەكەین ئەو ڕاپۆرتە لەلای خۆیان بهێڵنەوە تا واژووی پێكهاتەكانیش وەربگیرێت، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەڵێنیان پێداین کە واژۆی ئەو دوو پێکهاتەیەش وەردەگرن و دواتر دەیخەنە بەرنامەی کارەوە
Top