وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بودجه‌ی پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌كات
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: وه‌زیری به‌رگریی عیراق سه‌ردانی كردین له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، من راسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد، ئه‌و وتی من ته‌واو پابه‌ندم به ناردنی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌م پاره بخرێته حیسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، منیش وه‌ك خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌نێرم، من وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه ته‌ماشایان ده‌كه‌م".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، وتیشی: تایبه‌ت به سه‌ردانی دوێنێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا قسه بكه‌م تا بزانم چ به‌ڵێنێكیان پێ دراوه، كه‌ی گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا، به دوایدا ده‌چین له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و لیژنه‌ی ئاساییش و به‌رگرییه‌وه".
