حەیدەر عەبادی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
سه‌عد حه‌دیسی به‌رپرسی نوسینه‌گه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: "سبه‌ینێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
به‌رپرسی نووسینه‌گه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌وه‌شی ووت: " حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی په‌یوه‌ندیدار به ئێستا و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه بڕیاره عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی تری هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
خەندان
