لە کوێت ڕایده‌گه‌یه‌نن کە کۆمەڵگی نێودەوڵەتی دەبێ ئەرکی خۆی بەرانبەر هەرێم بەجێ بگەیەنێت

لە کوێت ڕایده‌گه‌یه‌نن کە کۆمەڵگی نێودەوڵەتی دەبێ ئەرکی خۆی بەرانبەر هەرێم بەجێ بگەیەنێت
له‌ دیداری ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەی ێوان (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و (ژان ئاسڵ بۆرن) وەزیری دەرەوەی لۆكسەمبۆرگ و شاندێكی یاوەریدا باس لە ڕەوشی ئەو ئاوارانە كرا كە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و بارگرانییەكی زۆریان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كردووە، لە كاتێكدا هەرێم خۆی دووچاری قەیرانی دارایی و نەبوونی بوودجە و شەڕێكی نەگریس بووەتەوە، وێڕای ئەمەش توانیویەتی پێشوازی لەو ئاوارانە بكات و لە هەموو بوارەكاندا هاوكاری و خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات، بۆ ئەمەش شاندی میوان سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كرد.

هه‌ر لە دیداره‌كه‌دا باس لە ڕەوشی ئەو ئاوارانە كرا كە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و بارگرانییەكی زۆریان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كردووە، لە كاتێكدا هەرێم خۆی دووچاری قەیرانی دارایی و نەبوونی بوودجە و شەڕێكی نەگریس بووەتەوە، وێڕای ئەمەش توانیویەتی پێشوازی لەو ئاوارانە بكات و لە هەموو بوارەكاندا هاوكاری و خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات، بۆ ئەمەش شاندی میوان سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كرد.

شاندی میوان هەروەها باسیان لەوە كرد كە هەموو هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەتی وڵاتانی ئەورووپا لە بارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە ئاوارەكان، یارمەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدات و بۆ ئەم مەبەستەش هەفتەی داهاتوو لە میانی بەشداریكردنیان لە كۆنفرانسی وڵاتە كۆمەكبەخشەكان كە لە كوێت دەبەسترێت، باس لەوە دەكەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌ ڕووی هاوكاریكردنی ئاوارەكانه‌وه‌، ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ كردووە و پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ئەركەكانی بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق و بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسیی وڵات كرا و شاندی لۆكسەمبۆرگ سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو نەبەردییەی هێزی پێشمەرگە دەربڕی كە توانیویەتی بوێرانە ڕووبەڕووی ئەو گرووپە تیرۆیستییە ببنەوە و ئامادەییی خۆیان دەربڕی كه‌ بۆ چارەسەركردنی بریندارانی پێشمەرگە، هاوكاریی پێویست پێشكەش بكەن.

لای خۆیەوە (نێچیرڤان بارزانی) سوپاسی شاندی میوانی كرد بۆ سەردانەكەیان و هەڵوێستەكەیانی بەرز نرخاند و، دڵنیای كردنەوە كە هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازیی ئایین و مەزهەب و نەتەوە، باوەشی بۆ هەموو ئاوارەكان كردووەتەوە و ئاماژەی بەوەش كرد ئەو شەڕەی پێشمەرگە لە دژی تیرۆیستان دەیكات، بۆ پاراستنی بنەماكانی مافی مرۆڤە كە خەڵكی كوردستان لەگەڵ خەڵكی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستی جیهان، هاوبەشی ئەو بنەمایانەن و بەردەوام لەبەرچاوی گرتوون.

لە تەوەرێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكوەزیران بارودۆخی سیاسیی عێراق و بەرەكانی شەڕ و بە تایبەت ڕەوشی شاری مووسڵی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو و، جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر پاراستنی ئەو ناوچانەی كە ئازادی كردوون و هه‌موو هاوكارییەكیش بۆ نەهێشتنی مەترسیی تیرۆر پێشكەش دەكات.

لە كۆتایی دیدارەكەدا (نێچیرڤان بارزانی) باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كرد و لەم بارەیەشەوە چەندین بیروڕا لە نێوان هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ كران.
Top