فراکسیۆنی زەرد: بەیاننامەکەی چوار فراکسیۆنەکە تاکڕەوانە بوو

فراکسیۆنی زەرد: بەیاننامەکەی چوار فراکسیۆنەکە تاکڕەوانە بوو
گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئێمە نیگەرانین لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ کە لە پەرلەمان ڕوویدا، ئێستا لە ھەوڵی چارەکردنی ئەو کێشەیەداین، نیگەرانیشین لە دەرکردنی بەیاننامەی چوار فراکسیۆنی پەرلەمان لەبارەی ئەو ڕووداوەدا کە تاکڕۆیانە بوو و هەندێ شتی ناڕەوایشی تێدایە.

گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەد عەلی یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەو ڕووداوەی ئەمڕۆ نیگەرانین کە لە پەرلەمانی کوردستان ڕووی دا، بەڵام تازە شتەکە بووە و، پەرلەمانی کوردستان لەوە خراپتریشی بەو خۆیەوە بینیوە و، سووکایەتی بە سەرۆکی پەرلەمانیش کراوە؛ ھەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەدەین بۆ شتی وا دووبارە نەبێتەوە."


(محەمەد عەلی یاسین) گوتیشی، بەیاننامەی چوار فراکسیۆین پەرلەمان دەربارەی ڕووداوەکە تاکڕەوانە بوو، ئێمە دەستپێشخەری ئەوەمان کرد بە یەکەوە بەیاننامە دەربکەین، بەڵام لە بەیاننامەکە ھەندێک شتی ناڕەوای تێدایە و، ئێمە لە پەرلەمان شەڕ نافرۆشین و، ئەوەی رویداوە نەخوازراو بوو، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیەدا نین.
(یاسین) ڕایشیگەیاند، ئەو ڕووداوە گەورە نییە و چارە دەبێت.
Top