داوا دەكرێت سه‌ركردایه‌تیی كورد پرسی كشانه‌وه له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی تاوتوێ بكات
پابه‌ندنه‌بوونی عێراق به رێككه‌وتنی ئابووری له‌گه‌ڵ كوردستان، وا ده‌كات سه‌ركردایه‌تیی كورد پرسی كشانه‌وه له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی تاوتوێ بكات، چونكه به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌رله‌مانتاران له لیژنه په‌یوه‌ندداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند مانگێكی دیكه هه‌رێمی كوردستان له رووی دابینكردنی مووچه و بودجه‌وه، هیچ گرفتێكی نامێنێ، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌و كشانه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به یه‌كجاری له به‌غدا داببڕێت قه‌رزه‌كانی رابردووی چۆن ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه و جگه له‌وه‌ش ته‌نیا هۆكارێك بۆ په‌یوه‌ندیی مانه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه، به یه‌كجار فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی نه‌وتیش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا نامێنێ.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێكڕای لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌كه‌می كوردستان به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، واته دوا بڕیاری لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش ئه‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پابه‌ندی نه‌بێت، ئه‌وه بڕیاری دیكه ده‌بێ.
له ئه‌گه‌رێكیشدا كورد موقاته‌عه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بكات له عێراق، ئه‌وه ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی كورد هیچ لارییه‌كمان نییه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و هه‌ر بڕیارێك كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بیدات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بڕیاره به دیراسه و بابه‌تیانه بێت.
