لە بەردەم کونسلخانەی گشتی ئەڵمانیا خۆپیشاندانە

لە بەردەم کونسلخانەی گشتی ئەڵمانیا خۆپیشاندانە
ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوانی سیاسی لە بەردەم کونسلخانەی گشتی ئەڵمانیا لەشاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان دژی پێدانی چەکی کیمیایی بە حکوومەتی پێشوتری عێراق ئەنجامدا.

ئەو گردبوونەوە هەموو ساڵێک ڕۆژیک پێش یادی کیمیا بارانی هەڵەبجە لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا هەولێر ئەنجام دەدرێت.
ئەمساڵێش ئەو چالاکوان و رۆشنبیرانە لەو گردبوونەوەیەدا یاداشتێک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەخوێننەوەو یاداشتێکی چەند خاڵیش دەدەنە بەرپرسانی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا.

بەشێکی زۆری ناوەرۆکی یاداشتەکەش داوای قەرەبووو کردنەوە و بەسزا گەیاندنی ئەو کەسانە دەکرێت کە چەکی کیمیاییان داوەتە سەددام حسێن و داوا دەکەن سزا بدرێن و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیاش کە بازرگانیان بە مادەکانەوە کردووە قەرەبووی هەڵەبجەیەکان بکەنەوە.

رۆژی 16/3/1988بەفەرمانی سەددام حسێن حکوومەتی پێشوتری عێراق کیمیابارانی هەڵەبجەی کردو لە بەهۆشیەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس شەهیدو چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
Top