بۆ یادى هه‌ڵه‌بجه عه‌بادى بانگێشتى شارى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ(12/3/2015)، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق پێشوازى له شاندێكى شارى هه‌ڵه‌بجه كرد له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌كمان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له وێرانى و كاول بوون ڕزگاربێت.
پێشووتر خدر كەریم، سه‌رۆكى شارەوانى هەڵەبجە ڕاگەیاند: “بڕیارە لە سبەینێوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق، لەوانە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقیشدا گفتوگۆ بکەین. داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین بە فەرمی دان بە پارێزگای هەڵەبجەدا بهێنێت و، بڕیارنامەی تایبەتیشی بۆ دەربكات؛ داوایشی لێ دەكەین حکوومەتی عێراق، زەرەر و زیانی خەڵکی شارە کیمیابارانکراوەکەی هەڵەبجە قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.”
خدر كه‌ریم، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، وێراى گه‌یاندنى داواكانى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، بە فەرمییش بانگهێشتی دەکەین بۆ پرسەی ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی كیمیابارانی هەڵەبجە، له 16/3 تا له‌و یاده‌دا گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
