عەبادی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە دەكات
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیری عێراقەوە بڵاوكرایەوە: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەجمەدین كەریم پارێزگای كەركوك، پیرۆزبایی لە پارێزگاری كەركوك و كەركوكییەكان كردووە، بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورانەی لەسەر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە لە باشووری كەركوك بەسەر چەكدرانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، بەدەستیان هێناوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگای كەركوك و سەركەوتنەكانی لە پتەوكردنی ئاسایش و پێكەوەژیان و رووبەڕبوونەوەی مەترسییەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و خزمەتكردن بە پێكهاتە جیاجیاكانی كەركوك، دووپاتكردوەتەوە.
