سندووقی نەوتوگازی هەرێم سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت
(بەیار تایەر دۆسكی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی سامانە سروشتییەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەم دانیشتنەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای سندووقی داهاتی نەوتوگاز بەردەوامە و، ئەگەر پەسند بکرێ، دەستەی بەڕێوبەرایەتییەکەیشی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت."
(بەیار دۆسكی ) دەیشڵێت، "پرۆژەیاسایەكە جارێی چوار بەندی لێ پەسەند كراوە، وا بەندی پێنجەمی لێ تاوتوێ دەکەن، كە تایبەتە بە شێوازی دانانی دەستەیەك بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی ئەو سندووقە و، چۆنیەتیی دەستبەكاربوونی ئەو دەستەیە ".
(دۆسكی) ئاماژەیشی کرد کە، هیوادارین گورجێ ئەو پڕۆژەیاسایەمان پێ پەسند بکرێ، ئاخر هەتا بڵێی گرینگ و بایەخدارە.
