ئاماره‌كانی كوشتنی ژنان له ماوه‌ی ساڵێكدا
له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان له هه‌ولێر بووه‌و كه‌مترین ڕێژه‌ش له ناوچه‌ی هه‌وراماندا بووه.
به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ری ڕێوانی میدیای ڕێكخراوی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری ژنان، له ساڵی ڕابردوودا، له هه‌ولێر زۆرترین ڕێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتن تۆمار كراوه كه (32) حاڵه‌ت بووه‌و له پله‌ی دووه‌می ئه‌و ناوچانه‌ی كوشتن و خۆكوشتنی تیادا تۆماركراوه، ناوچه‌ی ڕانیه‌و ده‌وروبه‌ری بووه، كه (19) حاڵه‌تی تێدا تۆمار كراوه.
ماڵپه‌ره‌كه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌شێك له زانیاریه‌كانی، پشتی به ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان به‌ستووه، به‌وپێیه‌ش له سلێمانی (14) حاڵه‌تی كوشتن و خۆ كوستن تۆماركراوه، له دهۆكیش به‌هه‌مان شێوه (14) حاڵه‌تی خۆكوشتن و كوشتن ڕویداوه.
له ناوچه‌ی هه‌ورامانیش كهمتریرن ڕێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتن تۆماركراوه كه یه‌ك حاڵه‌ت بووه‌و له قه‌ڵادزێش (3) حاڵه‌ت و له سنوری گه‌رمیانیشدا ( 4 ) حاڵه‌ت تۆماركراوه.
له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامارهكهشدا، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی دژی ژناندا، چه‌ند حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ش نموونه‌ی كوژرانی ژنێكی گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی هێنراوه‌ته‌وه، كه له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا كوژراوه‌و له ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنانداو له‌و مانگه‌دا هیچ حاڵه‌تێكی كوشتنی تێدا تۆمارنه‌كراوه.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه بۆ شێوازی كوشتنی ئه‌و ژنانه كرا‌و،ه كه له‌ساڵی ڕابردوودا كوژراون كه دیارترینیان كوشتنی دونیای ته‌مه‌ن 15ساڵان بووه، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره 45 ساڵهكهیهوهو نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی كوشتنیش كه شێوازێكی نامرۆڤانه‌ی تێدا به‌كارهاتووه، سه‌ربڕینی كچێك بووه به‌ناوی كوێستان له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه.
ڕه‌خنه‌ش له به‌دواداچوونی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ژنان گیراوه، به‌وه‌ی به‌شێك له كه‌یسه‌كانی ژنان ونبوون، ئه‌وه‌ش بووته هۆی نه‌مانی متمانه‌ی ڕێكخراوه‌كانی ژنان به‌و ده‌زگایانه‌و هاوكات هۆكاریش بووه، بۆ ده‌ربازبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژیان ئه‌نجامداوه له سزا یاساییه‌كان.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ڕێوان
