خانەقین.. لە رۆژی جیهانی ژناندا کچێک کوژرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو گەیشتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک دەچێتە نەخۆشخانەی خانەقین و دواتر چەکی پاسەوانی نەخۆشخانەکە دەڕفێنێت و دەستدەکات بە تەقەکردن، لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن 27 ساڵ دەکوژێت، کە خەڵکی جەلەولایە و 3 کەسی دیکەیش بریندار دەکات.
بکوژەکە خەڵکی سەعدیەیە و لە عەشرەتی کرویە، دواتر خۆیشی کوشتووە. ئێستا پۆلیس و ئاسایش دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کە کێشەکە چی بووە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو رووداوە بۆ کێشەی خێزانی و ژن و ژنخوازی لە نێوان بکوژ و کوژراوەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان پشتڕاستنەکردووەتەوە.
