داعش دەست بەلێدانی خەندەق دەکات

داعش دەست بەلێدانی خەندەق دەکات
چەکدارانی داعش بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەویەکانی پێشمەرگە, لە میحوەری گوێڕ دەست بە لێدانی خەندەق دەکەن.
میحوەری گوێڕ- مەخموور- دەکەوێتە خۆرئاوای پارێزگای موسڵ و داعش کۆتای ساڵی ڕابردوو,لەو میحوەرە زۆرترین هێرشی کردە سەر پێشمەرگە.
بەپێ ئەو زانیاریەكان چەکدارانی داعش لە سنووری گوێڕ دەستیان کردووە بەلێدانی خەندەق بۆ ڕێگریکردن لە هەر هێرشێکی پێشمەرگە بۆ سەر داعش.
هەر بەپێ ئەو زانیاریانە ئەو خەندەقانەی داعش زۆر درێژو پانوبەرینن و ئەوەش دەبێتە هۆی رێگریکردن لە هەرپێشڕەویکی پێشمەرگە بۆ سنووری قەزای گەیارە و نزیک شاری موسڵ.
قادر مستەفا ئەفسەری پێشمەرگە لە سنووری گوێڕ ڕاگەیاند ” ماوەی چەند مانگێکە داعش لە گوێڕ دەستیکردوە بە لێدانی خەندەق مەبەستیشی لە لێدانی ئەو خەندەقانە بۆ رێگریکردنە لە هەر پێشڕەوێکی پێشمەرگە,لە میحوەری گوێڕ- مەخموور.
دوای چەندین شکستی داعش لە میحوەری گوێڕ- مەخموور و بوونی چەکی پیشکەوی وەک چەکی میلان و بەشداری فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان, هاوشانی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕ داعش توانای هێرشکردنی نەمێنێت و پلانی شەڕکردنی لە هێرشەوە بگۆڕی بۆ بەرگریکردن.
Top