پڕۆژەیەك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا ئامادە دەکرێت

پڕۆژەیەك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا ئامادە دەکرێت
(د. ڕێكەوت حەمەڕەشید) وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بە گوێرەی پڕۆژەی خەرجکێشان، حکوومەت نیوەی خەرجی نەشتەرگەرییەکان دابین دەکات.

(د. ڕێكەوت حەمەڕەشید) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆژەیەكمان ئامادە كردووە بۆ گەڕاندنەوەی نەشتەرگەری ئێواران لە نەخۆشخانە و کلینیکەکانی حكوومەت، كە 50%ی تێچووی نەشتەرگەرییەكان لە ئەستۆی حكوومەت دەبێت."
(د. ڕێكەوت حەمەڕەشید) گوتیشی: "لەبەر قەیرانی دارایی، نزیكە ساڵێكە چارەسەر و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە ئێوارانەکانی حكوومەتدا ڕاوەستاوە؛ قسەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییدا كردوە و، پرۆژەیەكیشمان ئامادە كردوە و، پێدەچێت بەم نزیكانە ئەو خزمەتگوزارییە ببێتەوە باو."
جاران لەو خەستەخانانەدا، 80%ـی خەرجی نەشتەرگەری لەسەر حكوومەت بوو، 20%ـشی لەسەر هاوڵاتی.
Top