مه‌حموود محه‌مه‌د: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریى خه‌ڵكى ڕانیه ده‌كه‌ین.. شایەنی بەپارێزگابوونە
سبەینێ یادی رۆژێکە کە هەرێمی کوردستان لە دەروازەی راپەڕین(رانیە)وە زەنگی بەرپاکردنی شۆڕشێکی سەرتاسەری و وەدەرنانی بەعسی لێدا، لەوێوە جووڵانەوەیەکی جەماوەری سەرتاسەری دەستی پێ‌کرد کە، پێشمەرگە و جەماوەر پێکەوە دەمی رزگارکردنی هەرێمی کوردستانیان وەک مژدە خستە بەرگوێچکەی گشت کوردستانیانەوە؛ پێوەست بەم یادە مەزنە ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتیی دیموکراتی کوردستان (مه‌حموود محه‌مه‌د) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایى له خه‌ڵكى تێكۆشه‌ر و قاره‌مانى خه‌ڵكى رانیه ده‌كه‌م، کە له ڕۆژى 5ـى ئازاردا راپەڕینیان بەرپا کرد، پیرۆزبایى له ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستانیش ده‌كه‌م به بۆنه‌ى راوه‌دوونانى ڕژێمێك كه ساڵەهای ساڵ بوو ئه‌م وڵاته‌ى ده‌چه‌وسانده‌وه، بۆیه ئه‌م ڕۆژه پرشنگدار بوو؛ ئه‌م یاده شایسته‌ى یادكردنه‌وه‌یه، ڕۆژێكه شایسته‌ى ئه‌وه‌یه ڕێز له شه‌هیده‌كان بگیرێت كه خۆیان كرده قوربانى تا جووڵانه‌وه‌یه‌ك دژى ئه‌و زوڵم و سته‌مه په‌یدا ببێت كه جۆره‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى مه‌ترسیدارى هه‌بوو، هەڵبەت بۆ ناوچەکەش هەڕەشە بوو، به‌ڵام خه‌ڵك سینگى خۆیان كرده قه‌ڵغان و هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى حزبى به‌عس، ئه‌مه‌ش كڵپه‌ى ئاگرى دروست كرد و شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى گرته‌وه، ئا له‌م ڕۆژه‌دا پیرۆزبایی له‌و خه‌ڵكه راپه‌ریووه، له‌و خه‌ڵكه شۆڕشگێڕه ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌ین له ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بن".
ئەمڕۆ کوردستانیان بە گشت پێکهاتەکانییەوە شانازی بە دوێنێی راپەڕین دەکەن، ئەم یادە وەها بەرز رادەگرن کە پێشکەوتنی ئێستایان لەو بەرهەمە دەبینن؛ راپەڕین بە لای کورد ئاوێنەی شارستانەتی ئەمڕۆیە، چونکە گەلی کورد بە یەک دەنگ و رەنگ و بە یەک بەرەوە لە دژی رژێمێک راپەڕی کە ساڵەهای ساڵ بوو خاکی کوردستانی لەسەر خۆی تاپۆ کردبوو، بەڵام ئیدی جەماوەر وەدەری نا و ئاسەواری لە هەرێم سڕیەوە، لەمبارەیەوە (مەحموود محەمەد) رایگەیاند: "راپه‌رین سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره و گشت بواره‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵگەی كوردستانى بۆ ژیانێكى تازه گۆڕى، وه‌رچه‌رخانێك بوو له رووی نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى، ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه‌ى كه كرا له راپه‌ڕین تا ئێستا، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه گه‌لى كورد سته‌م قبووڵ ناكات، هەڵبەت په‌یامێكیان دایه دیكتاتۆر كه ئیتر به‌سه سته‌م قبووڵ ناكرێت و وه‌ستانه بوو به‌رانبه‌ر به كیمیاباران، به‌رانبه‌ر به ئه‌نفال و چۆڵكردنى شار و شارۆچكه‌ى كوردستان، بۆیه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌مانه له كوردستان ده‌ستكه‌وتى راپه‌رینن؛ به‌تایبه‌تى دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانى كوردستان وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كان، دانانى كابینه‌كانى حكوومه‌ت له ڕێگاى شه‌رعیه‌تى ده‌نگدانه‌وه، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگاى خه‌ڵكه‌وه، دامه‌زراندنى كابینه‌ى حكوومه‌ت له په‌رله‌مانه‌وه، وێڕاى ئه‌وه‌ى كیانى كورد له باشوورى كوردستان و ئه‌منیه‌تى كوردستان هه‌مووى زامنى خوێنى شه‌هیدانمانە".
(مه‌حموود محه‌مه‌د) لەسەر خاسیەتەکانی راپەڕینی کوردستان و جیاوازی ئەو راپەڕینە مەزنە لەگەڵ بەهاری عارەبدا دەڵێت "خاسیه‌ته‌كانى راپه‌رینى كوردستان ئه‌وه بوو كه خه‌ڵك هەستى به ئازار ده‌كرد، رژێمی ئەوسا هه‌ستى به ترس ده‌كرد، هێزه سیاسییه‌كانیش خۆیان ئاماده كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بووە پاڵپشت بۆ خه‌ڵك و ئاماده كرابوو بۆ ته‌فروتوناكردنى ڕژێم، جه‌ماوەر و پێشمه‌رگه وێکڕا وایان کرد دەستەڵاتی بەعس لە ڕیشەوە لە کوردستان هەڵکەنرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به به‌رنامه‌یه‌كى جوانه‌وه راپه‌ڕین كرا، چونكه هه‌ماهه‌نگیى ته‌واو له‌نێوان خه‌ڵك و سه‌ركردایه‌تى و پێشمه‌رگه‌دا هەبوو. جیاوازیى راپه‌رینى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌هارى عا‌ره‌بدا ئه‌وه بوو كه به‌رهه‌مى به‌هارى عا‌ره‌بى دزرا و ده‌سكه‌وته‌كه‌شى واى لێ كرا كه ده‌یبینن و له زۆر شوێنیش پاشه‌كشه كرا، به‌ڵام له كوردستان ده‌ستكه‌وتى بۆ كورد و كوردستانییه‌كان بوو و ڕه‌نگادانه‌وەی سه‌رتاسه‌رى بۆ كورد دیار بوو، بۆیه كورد ده‌ستكه‌وته‌كانى راپه‌رینى بۆ خۆى برد نه‌یهێشت لێی بدزرێن".
دەمێکە دەستەیەک بۆ بەپارێزگابوونی ڕانیە، پێک‌هێنراوە و کۆشش دەکەن تا شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، لەو دۆخەی ئیدارەی سەربەخۆدا نەمێنێتەوە بکرێتە پارێزگا، (مەحموود محەمەد) هاوتای دەستەکە و خواستی دانیشتوانی دەڤەرەکە جەخت دەکاتەوە: "رانیه لەگەڵ ئەوەی کە شایەنی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە، هاوکات شایەنی بوون بە پارێزگایە كه ئێستا خه‌ڵكى شاره‌كه داواى ده‌كه‌ن، شیاوی ئەوەیە له‌و ڕوانگه‌وه‌یه زیاتر خزمه‌تى شاره‌كه بكرێت و، شیاوى ئه‌وه‌یه كه زیاتر ئاوڕی جیددی لێ بدریته‌وه، چونكه ده‌ڤه‌ره‌كه خزمەتێکی بەرچاوی شۆڕشی کردووە، پێشووتریش له سەردەمی شۆڕشدا خزمه‌تى زۆریان كردووه، بۆیە به پارێزگابوون مافى خۆیانه داوای بكه‌ن؛ هەڵبەت به‌شێوه‌ى مه‌ده‌نیانەیش داوایان كردووه و ره‌چاوى بارودۆخى كوردستانیان كردووه، ئه‌م ره‌چاوكردنەیشیان نیشانەی پێگه‌یشتووییانه" .
