هێرشێكی گه‌وره‌ی داعش تێك شكێندرا
له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناحیه‌ی باشیك به‌خه‌ندان رایگه‌یاند: له‌ڕوبه‌رووبونه‌وه‌كاندا زیاتر له 15 چه‌كداری داعش كوژراون و به‌چریش بۆردومانی تیرۆرستانی داعش كراوه، له‌ئێستاشدا جموجوڵی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له‌ناو باشیكدا نه‌ماوه‌و زیانێكی زۆریشیان به‌ركه‌وتووه.
جێی باسه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هێزێكی زۆریان له‌موسڵه‌وه هێناوه‌ته میحوه‌ری شه‌نگال و كه‌سكێ و به‌چه‌كی قورس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌ر به‌هێرشه‌كانیان ده‌گیرێت و وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
