سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له سه‌رۆك كۆمار‌و شاندی یاوه‌ری كرا .
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسیی و ئه‌منییه‌وه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا و خۆڕاگری و ئازایه‌تی بێوێنه‌ی پێشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه به‌رزنرخێنرا .
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌سه‌رۆكی هه‌رێم كرد و پرسه وسه‌ره‌خۆشی خۆیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان به‌خت كرد‌و گه‌یشتنه كاروانی شه‌هیدان و به‌خوێنی خۆیان پارێزگاریان له ده‌ستكه‌وته گرانبه‌هاكان كرد .
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر هه‌ردولا جه‌ختیان له‌پێویستی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان و پابه‌ندبوونی هه‌ردولا به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌تی ناوهندو حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه و به‌تایبه‌تی كه پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی فیدرال و حكومه‌تی هه‌رێم دایه ،سه‌رۆك بارزانیش ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیری كردنی پرۆسه‌ی سیاسیی وحكومه‌تی نوێ ی عیراق.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاوارهوپهنابهرانه كرا كه وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه ود.فوئاد مه‌عسوم ده‌ستخۆشی له گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه باوه‌شیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا ، هه‌ربۆیه‌ش به‌پێویست زانرا كه حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان به‌جێ بێنێت .
