پڕۆژەیاسای دانانی قایمقام ‌و بەڕێوەبەری شارەدێکان پەسەندکرا

 پڕۆژەیاسای دانانی قایمقام ‌و بەڕێوەبەری شارەدێکان پەسەندکرا
بە بڕیارێكی پەرلەمان، كێشەی دانانی قایمقام ‌و بەڕێوەبەری شارەدێکانی هەرێمی كوردستان چارەسەرکرا و دەسەڵاتی دانانی قایمقام و بەڕێوەبەرایەتی شارەدێکان خرایە ئەستۆی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

ئەیوب عەبدوڵڵا ئیسماعیل، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ ‌و ئاسایش‌ و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، مادەکانی پڕۆژەیاساکە مادە بە مادە خوێندرایەوە و دەنگی لەسەردرا و دواتریش کۆی گشتی پڕۆژەیاساکە دەنگی لەسەر درا.

بە پێی یاسای ژمارە3ی ساڵی 2009 تا هەڵبژاردن لە شارۆچکە و شارەدێکان نەكرێت، ناتوانرێت قایمقام ‌و بەڕێوەبەری شارەدێکان دابنرێ، بەڵام بە گوتەی ئەیوب عەبدوڵڵا "بە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە، چیدیکە ئەو کێشەیە نامێنێت و قایمقام و بەڕێوەبەری شارەدێکان لەلایەن پارێزگارەوە پێشنیاز دەکرێت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا و لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە دەنگی لەسەر دەدەن و دیاریدەکرێن".





رووداو
Top