پەرلەمانی کوردستان دوو پڕۆژەیاسا دەخاتە بەر باس
(فەخرەدین قادر) سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پشووی پەرلەمان بڕایەوە و، بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان دەست بکاتەوە بە کار؛ لە یەکەم کۆبوونەوەشدا پەرلەمانتاران دوو پڕۆژە یاسا تاوتوێ دەکەن."
(فەخرەدین) دەربارەی پڕۆژەیاساکان گوتی: "یەکێکیان پڕۆژەبڕیاری دانانی شارۆچکەوان (قایمقام) و شارەدێوان (بەڕێوبەری ناحیە)کانە و، ئەوی دیکەیشیان پڕۆژەیاسای داھاتی نەوتە."
پەرلەمانی کوردستان مانگی یەک و دوو پشووی یاسادانانی بوو، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەوە پشووەکە بڕایەوە.
