لە شنگال ھێرشێکی گەورەی داعش تێکشکێندرا
ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە بە پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ لە بەرەبەیانێکی زوودا چەکدارانی داعش لە میحوەری شنگال لە رێگەی خۆکوژەوە ھێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگە بە توندی وەڵامی دانەوە و داعش تێکشکێندرا.
سەرچاوەکە گوتی: "لە ئەنجامی ھێرشی ئەمڕۆدا ژمارەیەکی بەرچاو چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەک پێشمەرگەش شەھیدبوون، ھەروەھا بەھۆی تەقینەوەی چەکێکی ئارپیجی بەخۆیانەوە ژمارەیەک پێشمەرگە بریندارن.
