سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی 3ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نیكۆلای ملادینۆڤ نێردەیتایبەتیسكرتێریگشتیینەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا نێردەیتایبەتیسكرتێریگشتییڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كە كۆتایی بە ئەرك كارەكانی لە عێراق هاتووە سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و كورتەیەكی لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەڵوێستی لایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەمەڕ پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو و داوایشی كرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە سیاسی و ئەمنییەی عێراقی گرتووەتەوە هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن و هەماهەنگیی نێوانیان بەردەوام بن.

پەیوەست بە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا نێردەیتایبەتیسكرتێریگشتییڕێكخراوینەتەوەیەكگرتووەكان جەختی لەوە كردەوە كە دیدار و سەردانی شاندەكانی هەردوولا یارمەتیدەدەر دەبێت بۆ چارەكردنی كێشەكان هەروەها ئاماژەیشی بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق كە بەردەوام پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان كردووە و لە هەمانكاتیشدا سەرۆك بارزانی هۆكارێك بووە بۆ لەیەكترنزیككردنەوەی پێكهاتەكانی عێراق و ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوانیان.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسینێردەیتایبەتیسكرتێریگشتییڕێكخراوینەتەوەیەكگرتووەكان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارە تازەكەی و وێڕای ئاماژەدان بە دیداری خۆی و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە شاری میونیخ ئەوەی خستەڕوو كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە یارمەتیی پڕۆسەی سیاسیی و حكوومەتی نوێی عێراق بدات و لەم ڕوویەشەوە هەنگاوی ناوە.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانو ئاشتەوایی نیشتیمانی پێویستە نییەتی لایەنەكان بۆ نەهێشتنی كێشەكان هەبێت و كولتووری كاری پێكەوەیی و شەراكەتیش باڵادەست بێت.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و تەحەدییاتی بەردەم ئاییندەی گەلانی ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.
Top