خازر.. زیاتر لە 40 تیرۆرستی داعش كوژراون

خازر.. زیاتر لە 40 تیرۆرستی داعش كوژراون
جێگری فەرماندەی زێرەڤانی، وردەكاری بوردۆكانەكەی شەوی رابردووی میحوەری خازریدەخاتە ڕوو كە تێیدا زیاتر لە 40 داعش كوژراون.


جێگری فەرماندەی زێرەڤانی لە میحوەری خازر، سەید هەژار، بە پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بەچڕی بنكە و بارەگاكانی تیرۆرستانی داعشیان لە گوندەكانی وەردەك و گەزەكان و تورە بەند و بەدەنەی لە میحوەری خازر بوردۆمانكرد و لە ئەنجامدا زیانێكی زۆر بە چەكدارانی داعش گەیاند.



سەید هەژار گۆتی: بەپێی دواین زانیاریمان لە بوردۆمانەكەی شەوی رابردوودا زیاتر لە 40 چەكداری داعش كوژراون و چەكێكی دۆشكە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵێی سەربازیش لەناو براون.
Top