نێچیرڤان بارزانی: ئۆجەلان بەختێكی گه‌وره‌یه بۆ چارەسەری
له وتارێكدا كه سبه‌ی له ڕۆژنامه‌ی هەولێردا بڵاو ده‌بێته‌وه، (سامی ئه‌رگۆشی) سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسێ: "یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ (ئه‌ردۆغان) پرسی چاره‌سه‌ری و پرۆسه‌ی ئاشتی بوو. له‌و دیداره‌دا (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه چاره‌كردنی پرسی كورد و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی، له هه‌موو بوارێكدا توركیا ده‌باته قۆناغێكی زۆر له‌پێش و (ئۆجالان) چانسێكی گه‌وره‌یه بۆ چاره‌سه‌ری. دید و ڕوانگه‌ی قه‌ندیلیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی گه‌یاندووه‌ته (ئه‌ردۆغان)، ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ (داوودئۆغڵو)ـیش یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی گفتوگۆ بووه."
له وتاره‌كه‌دا باس له سه‌ره‌تای هه‌وڵ و نێوه‌ندگیرییه‌كانی (نێچیرڤان بارزانی) له نێوان قه‌ندیل و ئانکارادا كراوه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای 2007ـه‌وه هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ردوولای داوه و ئه‌وسا به (ئه‌ردۆغان)ـی گوتووه: ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری به ئیمرالیدا تێده‌په‌ڕێت و كورتترین ڕێگه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری، قسه‌كردن و ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ (ئۆجالان). هه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بوونه ده‌سپێكی پرۆسه‌ی ئاشتی و كرانه‌وه‌ی ڕێگه‌ی قه‌ندیل ـ ئیمرالی.
