له‌سه‌ر تاڵانی داعش 15ـیان له‌ یه‌كتر كوشت

 له‌سه‌ر تاڵانی داعش 15ـیان له‌ یه‌كتر كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، لە ئەنجامی شەڕوپێكدادان لەنێون تیرۆریستانی تەلەعفەری و مووسڵیدا، 15 تیرۆریستی لە هەردوو لا كوژراون.


ئه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئەم به‌یانییە سێشەمە چەكدارانی تەلەعفەری و، مووسڵی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شارەدێی (حەمام‌عەلیل) لە باشووری مووسڵدا، بەشەڕ هاتوون و، لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكەی نێوانیشیان 15 تیرۆریست لە هەردوو لا كوژراون، كه‌ شەڕەكەی نێوانیشیان لەسەر دابەشكردنی پارە بووە، كە لە تاڵانكارییەكانی ماڵی خەڵكی دەستیان كەوتبوو.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، چەكدارانی تیرۆریستی داعش، ئەمە بۆ جاری یەكەم نییە، لەگەڵ یەكتر دەبێتە شەڕیان و، به‌ ناو یه‌كتر ده‌كه‌ون.
Top