به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی داعش و ژماره‌یه‌ک چه‌کدار کوژران
عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ته‌رمی 29 چه‌کداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌کانی موسڵ که به بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کان له‌ناوچه‌ی ههرهماتی سه‌ر سنووری سوریا کوژراون که زۆربه‌یان سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوه‌که‌ن.
عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب گووتی: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ته‌رمی ئه‌بو حه‌فسه له‌ناویاندایه به‌ڕه‌گه‌ز لیبیه به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنى هێرشه‌کانی داعش بووه.
