شه‌ڕی پێشمه‌رگه باجی هه‌ڵەکانی به‌غدایه.. ناشیه‌وێت پاره‌کەی بدات
(هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "حكوومه‌تی عێراق جگه له‌وه‌ی له ڕووه سیاسی و یاساییه‌كه‌وه مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی پێشێل كردووه، به‌ڵام به‌غدا زۆر بابه‌ت هه‌بووه پێشێلیانی كردووه، ئەوەتا هاوکاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناکات، خۆیان باش ده‌زانن پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی قورسدایه له‌گه‌ڵ داعش و ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن كه‌چی جگه له‌وه‌ی هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه ناكه‌ن نایانه‌وێت پێشمه‌رگه به‌ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت، گرفتی له‌به‌رده‌م دروست ده‌كه‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت ئاسته‌نگ له‌به‌ر ده‌م ئه‌و ناوچانه دروست بكه‌ن كه پێشمه‌رگه‌ی لێیه".
(هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌بوو به‌غدا له‌م ماوه‌یه ترلیۆنێک و نیو دیناری بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بناردایه؛ چونكه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ناینێرێت و، نایشیه‌وێت بینرێت؛ بۆیه زۆر گرینگه سه‌رجه‌م ئه‌م پێشێلكاریانه بخرێنه به‌رده‌م حكوومه‌تی به‌غدا."
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەیشڵیت، پێشمه‌رگه به درێژایی 1200 كیلۆمه‌تر شه‌ڕێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌كات، به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا هێشتا پێیان وایه نابێت هاوكاریی پێشمه‌رگه بكەن، له كاتێكدا ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یكات باجی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه به‌غدا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشدا كردوویه‌تی."
