کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان و حکوومەتی عێراق دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان و حکوومەتی عێراق دەستی پێکرد
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی کوردی کابینەی حکوومەتی ناوەندی لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بارودۆخی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەستی پێکرد.

بە پێی هەواڵەکان، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و نوێنەران و ئەندامانی کورد لە پایتەختی عێراق، لەم کۆبوونەوەیەدا پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، مادەی١٤٠ی دەستووری عێراق، پرسی چۆنیەتیی هەناردەکردنی نەوت و چەند بابەتی دیکە تاوتوێ دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی سەری لە بەغدا دا، بەڵام بە هۆی نەناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاکامی چاوەڕوان کراوی لێ نەکەوتەوە.

بە پێی هەواڵەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرکردایەتیی سیاسیی کورد کە لە هەولێر و بەغدا بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی کوردستانن، باس لەوە دەکەن هەڵوێستی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر بەغدادا بە چ ئاقارێکدا بروات.
Top