عه‌ممار حه‌كیم باسی دابه‌ش‌كردنی عێراق ده‌كات
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵادا هاتووه: “ئه‌مڕۆ عه‌ممار حه‌كیم له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له به‌غدا پێشوازی كرد له ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزی عێراقی، له‌و دیداره‌دا باسی له دابه‌ش‌كردنی عێراق كردووه و به سه‌رۆك هۆزه‌كانی ڕاگه‌یاند كه دابه‌ش‌كردنی عێراق وڵاته‌كه به‌ره‌و نادیار ده‌بات”.
حه‌كیم داوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی دوای داعشی كرد، له‌و ڕووه‌وه داوای له سه‌رۆك هۆزه‌كان كردووه به ئه‌ركی مێژوویی خۆیان هه‌ستن”.
له‌باره‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانیشه‌وه گوتی: “ئاشته‌وایی به‌وه ناكرێت هه‌ر لایه‌ك له‌شوێنی خۆیدا ڕابوه‌ستێت، به‌ڵكو پێویستی به‌وه‌یه له نیوه‌ی ڕێدا بگه‌ین به‌یه‌ك”.
حه‌كیم هه‌روه‌ها گوتی: “شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش وه‌ك شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ تارمایی وایه، ڕێگه‌كانی شه‌ڕی كلاسیكی له‌گه‌ڵ داعشدا سودیان نییه”.
له به‌شێكی تری گوته‌كانیدا حه‌كیم ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی: “ڕووداوه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و، بلاوبوونه‌وه‌ی داعش به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌بینرێت، هه‌موومانی خستۆته ناو بازنه‌ی ئاگره‌وه”.
