نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خه‌ندان، وابڕیاره سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك سه‌ردانی توركیا بكات.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، وهفدهكهى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا دێت كه له وتووێژكانیاندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی عیراق گه‌یشتنه بنبه‌ست و ئاماژه‌یه‌كه بۆ بێ ئومێدبوونی هه‌رێم كه له‌ڕێی به‌غداوه سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌ست بخات.
ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره به په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان بدات بۆ هه‌نارده‌كردنی زیاتری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و فرۆشتنی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی داهات و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
