داعش هێرشی كردهسهر هێزی پێشمهرگه
لە میحوەری گوێڕ - مەخموور چەكدارانی داعش هێرشدەكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و تا ئێستاش شەڕ لە گوندەكانی تەلریم، جاروڵڵا و سوڵتان عەبدوڵڵا بەردەوامە.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخمووری هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، كە هێرشەکەی داعش لە کاژێر 9:20 خولەکەوە دەستیپێکردووە و تاوەكو ئێستاش پێكدادان بەردەوامە.
سیروان بارزانی هەروەها گوتی:" بە تووندی رووبەڕووی چەكدارانی داعش بووینەتەوە، ناتوانن یەك بست بێنە پێشەوە و هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە ناتوانن هیچ پێشڕەوییەك بكەن".
