لە شنگال شەڕ دەستیپێكردەوە

 لە شنگال شەڕ دەستیپێكردەوە
لە کاژێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە، چەکدارانی داعش هیرشیان بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە شنگال دەستپێکردووە و تائێستا هێرشەکەیان بەردەوامە.

عەمید هاشم سیتەیی، کە فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" پێشمەرگە بە تووندی بەرپەرچی هێرشەکەی داعشی داوەتەوە، هیچ زیانێکی گیانیش بە پێشمەرگە نەكەوتووە".

بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، تاوەكو ئێستا شەڕ و پێكدادان بەردەوامە، بەڵام چەكدارانی داعش هیچ پێشڕەوییەكیان نەكردووە.









رووداو
Top