سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كەركووكە
بارزانی لە کەرکووک لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری و مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەو محەممەدی حاجی مەحموود و نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک پێشوازی لێکرا.
ئەم سەردانەی بارزانی دوای ئەو هێرشانە دێت، كە بەم دواییانە چەكدارانی داعش كردیانە سەر شارەكە و دەوروبەری. سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كەركووك رایگەیاند كە هێزی پێشمەرگە كەركووك دەپارێزێت و رێگەنادەن حەشدی شەعبی بچێتە ئەو شارە.
رووداو
