هێزە کوردییەکان مۆڵگەیەکی داعشیان لە ڕەققە ئازاد کرد

 هێزە کوردییەکان مۆڵگەیەکی داعشیان لە ڕەققە ئازاد کرد
ڕوانگای سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێ، پاش شەڕێکی سەخت، هێزە کوردییەکان بە هەماهەنگیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بەرزاییێکانیان لە مۆڵگەی سەرەکیی تیرۆریستانی داعش لە ڕەققە ئازاد کردووە.

سەرۆکی ڕوانگای سووریا(ڕامی عەبدوڕەحمان) ڕایگەیاند، ئەمە یەکەمجارە هێزێک بتوانێ بچێتەوە ڕەققەوە و شوێنێکی لێ ئازاد بکات.
(ڕامی) گوتیشی، لەو شەڕ و پێدادانە سەختەدا، چوار کەس لە هێزە کوردییەکان شەهید بوون و ٣٥ تیرۆریستی داعشیش کوژراون.

ڕوانگای سووریا هاوکات ئاماژەی داوە کە، پاش وەدەرنانی داعش لە کۆبانی و لەم سێ حەفتەیەی دواییدا، هێزە کوردییەکان، ١٦٣ گوندی کۆبانییان ئازاد کردوون.
Top