له 376 گوندى كۆبانی، 50ـیان ماون ئازاد بكرێن
فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له كۆبانێ عه‌مید (موسڵیح زێبارى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پێشڕه‌وییه‌كانى شه‌ڕڤانان به پشتیوانیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كۆبانی به‌رده‌وامى هه‌یه و ته‌نیا 50 گوند ماون ئازاد بكرێن، له رۆژهه‌ڵات ته‌نیا سێ گوندى كوردان ماون به ناوه‌كانى (عیدانیه و جرن و ئاخ باش) و له رۆژئاوایشەوە نزیكه‌ى 40كم چووینه‌ته پێش، گونده‌كانى (قرانه و كاشاشهرقهلێ و جوبنه و زه‌كه‌ریا و گۆبهلهك و قۆجهل)ـیش ئازاد كراون و له گوندى مشكۆیش شه‌ڕ هه‌یه، هه‌ر له‌وێ چه‌ند گوندێكى تر بۆردوومان ده‌كه‌ین وه‌كو (بهیازیه و زۆرمغار و شیوخ) و له باشووریشەوە گونده‌كانى (كون حه‌فتیار و كهرۆك و گه‌ردى) له‌گه‌ڵ دوو قه‌ڵاى تر و چه‌ندین گردى به‌رز و ستراتیژى ئازاد كران و، گونده‌كانى (خه‌رۆش و عه‌ین عیسا و مه‌فره‌ق جهلهبى) تۆپباران ده‌كه‌ین."
فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له كۆبانی گوتیشى، له چه‌ند گوندێكى عه‌ره‌به‌كان به‌رگرى هه‌یه، دیارە کە هاوکاریی تیرۆریستانى داعشن.
