داعش خه‌نده‌ق لێ ده‌ده‌ن و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانى پارێزگاكان ده‌بڕن.. له ترسى پێشمه‌رگه‌یه
عه‌قید (به‌هرام دۆسكى) فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى ناوه‌ران به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "جووڵه‌ى داعش په‌كخراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه له چه‌ند مانگى رابردوودا هیچ هێرشێكیان نه‌كردوووه توانیبێتیان پێشڕه‌وى بكه‌ن."
(بارام دۆسكى) گوتیشى: "هێرشه‌كانى ئێستاى داعش زۆر جیاوازه له سه‌ره‌تاكانى جه‌نگ و، چونکە پێشووتر ده‌یانتوانى زیان لە میحوه‌رێك بدەن و هەندێ ناوچەیش داگیر بکەن، به‌ڵام ئێستا په‌لامارێك ده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه؛ هەڵبەت ئێستا و لە ئه‌و هێرشانه‌ى ئەمدواییە ئه‌نجامیان داون زۆرترین زیانیان پێ گه‌یشتووه، میحوه‌رى وا هه‌بووه سه‌دان كوژراویان هه‌بووه."
ئەو گوتیشی، له ئێستادا و له ترسى هێزى پێشمه‌رگه هه‌رچیی ئالیه‌تى سه‌ربازى هه‌یه به كاریان هێناوه، چونكه له هێرشى پێشمه‌رگه ده‌ترسن، ههرئهمهیشە واىكردووه، خه‌نده‌ق لێبدەن و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانى نێوان پارێزگاكان بگرن، چونكه باش ده‌زانن له مه‌ترسیدان و لە ناوچەکەدا جێیان نابێتەوە.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى میحوه‌رى ناوه‌ران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هیچ سوپایه‌كى دیكه له ناوچه‌كه به‌و چه‌كانه‌ى به ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه، نه‌یده‌توانى به‌و شێوەیە به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه، چونكه داعش قورساییى چه‌كى ده‌وڵه‌تى عێراقى كه‌وته ده‌ست؛ وه‌ك ئه‌وه وابوو ده‌وڵه‌تێك هێرش بكاته سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه.
