نابێت بێجگە لە پێشمەرگە هیچ هێزیكی دیكە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان هەبن
ئارام شێخ هەروەها گوتی: لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی حكومەت كە پێكهاتبوون لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزارەتە پێوەندارەكان بە وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەكان و پلاندانان و لیژنەی نەوت و گاز و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و ئێمەش وەك لایەنی پەرلەمان وەك سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان و جێگری سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ و وەزیرەكانی كورد لە بەغدا كۆبووینەوە، پاشانیش سەردانی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كرد و لەوێش بەشێك لە رێككەوتنەكەكان.
شاياني باسه شێخ هەروەها گوتی: باشترین نموونەمان لە نووسینی دەستووری عێراقیدا بوو، كە كورد ئەو كاتە یەكگوتارو یەكهەڵوێست بوو، بۆیە توانرا زۆرترین دەستكەوتەكانی خۆی لە دەستووری عێراقدا جێبكاتەوە، ئێمەش توانیمان لە بودجەدا بیكەین و لە زۆر پرسی تردا كراوەو لەو بارودۆخە سەختەی لە عێراقدا هەیە تا ئێستا نەمانهێشتووە شتێكی قەبە لە دژایەتی كورد تێپەڕێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێوەندییەكانمان ئۆرگانییە و توانیومانە گوتارمان یەك بخەین، ئەمە لە ئایندەی نزیك و لە كۆتاییدا بۆ پرسی گەورەی جۆراوجۆر كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، گرنگیەكی باشی دەبێت، تا بتوانین لەبەردەم نەیار و دوژمنانمان بە هێزەوە دەربكەوین.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئارام شێخ محەمه گوتی: ئێمە پێویستیمان بە بڕیاردانی سیاسی هەیە، هەروەها لە بواری جیا جیادا پێویستی بە پسپۆڕی و شارەزایی هەیە، لە بواری پسپۆڕیدا لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقی لە بەغدا ئەندامانی كورد لەو لیژنەیەدا كە لە بواری نەوت و گازدان ناكرێت پێوەندییان بە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و لیژنەی نەوت و گازی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەبێت، لە وردەكارییەكانی كە پێوەندی بە نەوت و گاز و رێكخستنی پێوەندی نێوان مەركەزو هەولێر هەیە بۆ نموونە لە بواری تەشریعدا، ناكرێت پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری ئەو یاسایانە نەبێت كە لە بەغدا دەردەچن و ناشكرێت لە بەغداش ئاگامان لە پەرلمانی كوردستان نەبێت بۆ هەر بڕیار و رایەك لەسەر ئەو ناوچانەی كە یەكتربڕینمان هەیە لە ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان، دواتر هەندێ شتی خێرا دێتە پێشەوە پێویستی بەوەیە بڕیار بدرێت لەسەر ئەوەی ئایا ئێمە لە پرۆسەیەكدا بەشدار بین، یان نەبین، موقاتەعە بكەین یان نا، هەندێ بابەتی باڵاتر هەیە پێویستی بە بڕیاری سیاسی باڵا هەیە لەسەر ئاستی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1014)
