بڕیاره له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوودا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆببنه‌وه بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی میلشیا چه‌كداره‌كان و چۆنێتی چه‌ك داماڵینیان. تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق له‌سه‌ر زاری عه‌بدولكه‌ریم عه‌تبان ئه‌ندامی ئیئتلافی نیشتمانی بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوودا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق (سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان) كۆده‌بنه‌وه بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیارێك له‌باره‌ی چه‌ك داماڵینی میلشیا چهكداراهكان و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا. ئه‌م هه‌وڵه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه دوابه‌دوای كوشتنی شێخ قاسم ئهلجنابی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی جه‌نابی دێت كه له‌رووداوێكی نادیاردا تیرۆر كرا.