بەرێز مهسرور بارزانی بۆ تهلهفزیۆنی nbcnews ی ئهمهریكی: ئێمه له شهڕی داعشدا پێویستی زیاترمان له ئهمهریكا دهوێ
لە وەڵامی پرسیاری (ئێنبیسی نیوز) کە ئایا (باراک ئۆباما) وەک رایگەیاندووە ستراتیژیەتی ئەمەریکا لەکاردایە بۆ لەناوبردن و، تێکشکاندنی داعش و ئەو ستراتیژییە ئەو کارە دەکات؟ (مەسروور بارزانی) دەڵێت، "هیوادارم وا بێت، بەڵام ئەو ستراتیژییە پێویستە بۆ قۆناغی کارا و کرداری گۆڕانی بەسەردا بێت، کە ئێستا ئەوە نەبینراوە. دیارە ستراتیژی هەیە بەڵام ئێمە تاکو ئێستا نەمانبینیوە ئەو ستراتیژییە کرداری جدی بهاوێژێت و، بتوانێت داعش بە خێرایی تێک بشکێنێت". کەناڵەکە دووبارە دەپرسێت کە ئایا سترتیژیەتەکە هێواشە و، بۆ تێکشکاندنی داعش کاتێکی درێژتر دەخایەنێت؟
(مەسروور بارزانی) رایگەیاند کە، دەتوانێت کاتێکی درێژتر بخایەنێت، بەڵام بە مانەوەی داعش بۆ کاتێکی درێژتر، ئێمە قوربانی زیاترمان دەکەوێتە سەر و، خەڵکی بێتاوانیش ژیان و ماڵیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
سەبارەت بەو قسەکانی (مەسروور بارزانی) (ئێنبیسی نیوز) پرسیاری لە (جۆن کێری) وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردوە، کە (مەسرور بارزانی) گوتوویەتی پاڵپشتییەکی زیاتریان پێویستە لە ئەمەریکا و، هەنگاوەکان بۆ لەناوبردنی داعشیش دەبێت کاریگەرتربن؟
(جۆن کێری) گوتی: "بەڵێ ئەو گوتی هێواشە، بەڵام دووپاتی کردەوە کە دەتوانێت ئەو ستراتیژیەتە کار بکات، ئێمەش بەردەوام گوتوومانە ئەوە کاتێکی زۆری پێویستە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە سوپای عێراق پێویستی بە دووبارەڕاهێنانەوە و، هەڵستانەوە هەیە، دیارە کە هێزی زەمینیش پێویستە بۆ بردنەوە و، سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ئەوەش ڕوونە کە ئەو هێزە، نە ئەمەریکاییەکان و، نە بەریتانیاییەکان و، نە فەرەنسەکان دەبن، بەڵکو هێزی عێراقی پێویستە بۆ ئەو کارە، دیارە عێراقیش هەر ئەوەی دەوێت، هەڵبەت ئێستا ئەو هێزە ئامادە نیە، ئەگەر لە ئێستادا بەکاربهێنرێت هەڵەیەکی گەورەیە و، پەشیمانیی لە دوایە".
(کێری) گوتی: "من لە نائارامییەکەی (مەسرور بارزانی) بە تەواوەتی دەگەم، تەواو لە ئازایەتی و، فیداکاریی پێشمەرگەش دەگەم، ئێمە و، ئەوانی تریش پێویستی سەربازیمان بۆ دابین کردوون و، هاوکارییان دەکەین".
