فەڕەنسا ..هەشت داعشی دەستگیر کرد
بەگوێرەی زانیاری بیبیسی وەزیری نێوخۆی فەڕەنسا ئاشکرایکردووە، هەشت کەسیان دەستگیرکردوون کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوونە و، بەشداربوون لە تۆڕی کۆکردنەوەی گەنجان و، ناونووسکردنیان بۆ ئەوەی بیاننێرن بۆ سووریا و عێراق. هەروا گوتیشی لە شەڕی تیرۆردا ئێمە پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکەین.
بی بی سی نووسیویەتی کە، لەوەتەی گرژییەکان لە سووریا سەریهەڵداوە، داعش لە عێراق و سووریادا چالاکتربوون، گەنجێکی زۆری دەرەکی هاتونەتە پاڵیان و، حکومەتی فەڕەنسایش ئاشکرایکردووە کە، نزیکەی ٤٠٠ هاووڵاتی فەڕەنسایی پێوەندییان بەگروپە توندڕۆکانی عێراق و سووریا دا کردووە و بەشی هەرە زۆریان چوونەتە نێو داعشەوە. هەروەها لەنێو خۆی فەڕەنسایشدا نزیکە ٩٠٠ کەسی ناوونوسکرا و هەن کە پێوەندییان بە گروپە تیرۆریستییەکانەوە هەیە.
جێی ئاماژەیە، لە دوای هێرشی تیرۆریستان بۆسەر گۆڤاری چارلی هێبدۆ، نزیکەی ١٠ هەزار سەرباز بە بەردەوامی لە هەوڵی پاراستنی شوێنە گشتییەکان، قوتابخانەکان و، سەنتەرە ئاینییەکاندان.
