شێخ جه‌عفه‌ر: سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر فه‌رمانێكم پێ بكات، ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌م؛ بڕوای ته‌واوم پێیه‌تی
دەقی دیمانەکە:
پرسیار: فه‌وج و هێزی حزبی تا چه‌ند كاریگه‌ریی سلبی هه‌بووه له‌سه‌ر ناوبانگ و پێگه‌ی پێشمه‌رگه؟
شێخ جه‌عفه‌ر: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی سلبی نه‌بووه، ئه‌و فه‌وجانه وه‌ك هه‌ر هێزێكی دیكه ملكه‌چی فه‌رمانی یه‌كه‌ی 70 بوون، به هێزێكی یه‌ده‌ک له هه‌ركوێیه‌كدا پێویست بووبێت چوونە بۆ ئەوێ و، شه‌هید و برینداریشیان هه‌یه. ته‌نیا به‌و ناوه‌وه‌ن، ده‌نا له‌كاتی پێویست هێزێكن به ویستی خۆمان ده‌یانجووڵێنین.
پرسیار: به‌ڵام جۆرێك له پرژوبڵاوییان دروست نه‌كردووه له‌ناو پێشمه‌رگەدا؟
شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وه‌ی وا ده‌ڵێن كه‌سانێكن هیچی لێ نازانن، یان كه‌سانێكی نابه‌رپرسن له خۆیانه‌وه قسه فڕێ ده‌ده‌ن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان. لیواكه‌ی كاك كۆسره‌ت چه‌ندین شه‌هید و برینداری هه‌یه.
پرسیار: له یه‌كخستنی هێزه‌كانی (70 و 80)، یه‌كێتی له چی نیگه‌رانه؟
شێخ جه‌عفه‌ر: یه‌كێتی خەمی هیچی نییه.
ئاوێنه: ئه‌و دوو یه‌كه‌یە تا ئێستا چ ڕۆڵێكیان بینیوه؟
شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا هه‌ن هیی ئه‌و هێزانه‌ن کە ئەوسا به ده‌یان‌هه‌زار شه‌هید و بریندار و كه‌م ئه‌ندامیان داوە؛ ئێستاش هه‌زارانیان له به‌ره‌كانی جه‌نگدان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كوردستان پێویستی به سوپایه‌كی تۆكمه و به‌هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه كه سیمای حزبانی پێوه دیارنه‌بێت؛ چونكه هێزی حزبی، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانمان؛ حزب یان یان هه‌ركه‌سێك یان هه‌ر کیانێك ئه‌گه‌ر هێزی تایبه‌تی هه‌یه بۆئه‌وه‌یه‌تی كه ده‌سه‌ڵات و ده‌سكه‌وتی خۆیی پێ بپارێزێت؛ ئه‌مڕۆهه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی میللەتین و، ده‌بێت ئه‌م ئه‌زمون و گه‌له بپارێزین.
پرسیار: كه‌واته مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ی یه‌كه‌ی (70 و 80) خزمه‌ت به كێ ده‌كات؟
شێخ جه‌عفه‌ر: نابێت به‌م شێوه بمێننه‌وه، چونكه به‌م شێوه خزمه‌تی كه‌سیان پێ ناكرێت، ته‌نانه‌ت خزمه‌تی حزبشیان پێ ناكرێت؛ یه‌كخستنه‌وه‌یان بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتیشی له‌سه‌ره؛ ده‌بێت هه‌موومان بچنه ژێر یاساكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه سێ یاسا له خۆ ده‌گرێت.
پرسیار: بۆچوونت چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو یه‌كەکەی جاران وه‌ك دوو كۆمپانیای حزبییان لێ هاتووه؟
شێخ جه‌عفه‌ر: من هه‌قم نییه به‌سه‌ر هێزی 80وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌ی 70 به‌م شێوه بمێنێته‌وه، هیچ جیاوازییه‌كی نابێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیادا.
پرسیار: ئێستا گله‌ییه‌كی زۆر له به‌رپرسی میحوره‌كان ده‌كرێت بۆ شه‌وان له‌لای پێشمه‌رگه نامێننه‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له‌م‌سه‌ر تا ئه‌وسه‌ر بە لای هێزی پێشمه‌رگه‌وەن؛ ئه‌و میحوه‌رانه‌ی من ئاگام لێیه‌تی به‌رپرسی میحوره‌كان نه پێشمه‌رگه به‌جێ دەهێڵن، نه‌یش میحوه‌ره‌كان.
پرسیار: جه‌نابت جاران وه‌زیری پێشمه‌رگه بوویت؛ چ به‌ربه‌ستێکت لە ڕێدا بوو، كه پێسمەرگە وه‌ك پێویست مه‌شق و ڕاهێنان دانه‌دراون؟
شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه ڕاهێنانی كردووه، به‌ڵام ئه‌و ڕاهێنانه پێویستی به بنكه‌یه‌كی مه‌شق هه‌یه كه مواسه‌فاتی مه‌شقی تێدا بێت؛ ئه‌و هێزه كۆ بكه‌یته‌وه و دارایان بكه‌یت و، باری ژیانیان باش بكه‌یت تا بتوانێت یاسا و نیزام به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكه‌یت، به‌ڵام كه تۆ نه‌تتوانی باری ژیانی چاك بكه‌یت، چۆن ده‌توانی ئه‌و كاره بكه‌یت؛ داوامان له هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كردووه گوتوویانه ده‌بێت عێراق ڕازی بێت؛ ئه‌ویش به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێ نه‌داوین.
ئێمه تا ئێستا به‌و هێزه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ین له شاخه‌وه هاتووین
پرسیار: ئه‌و گله‌ییه ده‌كەن كه زۆربەی فه‌رمانده‌كان ئه‌كادیمی نینە؛ بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌نه فه‌رمانده؟
شێخ جه‌عفه‌ر: ئێمه تا ئێستا به‌و هێزه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ین له شاخه‌وه هاتووین؛ ئه‌و فه‌رماندانه‌ی له شاخ بوون موماسه‌ره و شاره‌زایییان هه‌یه و، تا ئێستا خاوه‌نی ئه‌و گیانه نه‌بوون كه كه‌سانی ئه‌كادیمی پێ بگه‌یێنن؛ ئه‌گه‌ر پێشمان گه‌یاندبن تا ئێستا پله‌ی و پایه‌كانیان هی ئه‌وه نییه كه‌هه‌ندێك به‌رپرسیارەتی بگرنه ئه‌ستۆ؛ بۆیه ئه‌و سوپایه‌ی كه ده‌مانه‌وێت دروستی بكه‌ین، ده‌بێت خه‌ڵكی به‌توانا و ئه‌كادیمی بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وشاره‌زاییه و به‌رگرییه‌ی له‌و فه‌رماندانه هه‌یه، ره‌نگه له هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌دا نه‌بێت .
پرسیار: ده‌ڵێن سوود له‌و چه‌كانه وه‌رناگیرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی هاتوون!
شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌و چه‌كانه چه‌كی كاریگه‌رن و، پێشمه‌رگه ده‌توانێت به باشی به‌كاریان بهێنێت و باشیش به‌كاری هێناوه.
پرسیار: شه‌وی هه‌ینیی ڕابردوو به‌رله‌وه‌ی داعش هێرش بكاته سه‌ر كه‌ركووك، تۆ ئاگادار كرایته‌وه كه سه‌نگه‌ره‌كان هێزی پێویستیان نییه.
شێخ جه‌عفه‌ر: نه‌خێر سه‌نگه‌ركان پڕ بوون له پێشمه‌رگه؛ ئێستا پێشمه‌رگه وه‌ك ڕه‌شبه‌ڵه‌ك له خۆرئاوای كه‌ركووكەوە تا خورماتوو، سه‌نگه‌ریان گرتووە.
پرسیار: بۆچی ناوه‌ناوه داعش به كه‌مترین زیان زۆرترین قوربانی له پێشمه‌رگه ده‌دات؟
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌ندێك شوێن له دۆخی به‌رگریدان و، داعش له هێرشدایه؛ هه‌میشه هێزی به‌رگری زیانی زۆرتری به‌رده‌كه‌وێت له هێرشبه‌ر، چونكه به به‌رنامه‌ی خۆی چاو ده‌گێڕێت له كوێ خاكی لاواز ده‌دۆزێته‌وه له‌وێ په‌لامار ده‌دات.
پرسیار: ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌شدی‌شه‌عبی له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستاندا هه‌ن؛ ئه‌مانه به مه‌ترسی نابینی بۆ قۆناغی دوای داعش؟
شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وەک داعش هه‌یه له‌سه‌ركیانه‌كه‌مان، ڕه‌نگه ئێمه به ته‌نیا نه‌توانین ڕووبه‌رووی ئه‌م مەترسییە ببینه‌وه، بۆیه هه‌ركه‌سێك بێت بڵێت یارمه‌تی و پشتیوانی‌تان ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بێت ده‌ڵێن فه‌رموو وه‌ره.
زۆرم پێ باشه هه‌رهێزێك بێت پێکەوە شه‌ڕی داعش بكەین
پرسیار: واته ئێستا تۆ پێت باشه كه ئێستا خه‌ریكی دروستكردنی حه‌شدی‌شه‌عبین؟
شێخ جه‌عفه‌ر: زۆرم پێ باشه هه‌رهێزێك بێت پێکەوە شه‌ڕی داعش بكەین، من به‌ش‌به‌حاڵی خۆم به‌خێرهاتن و پشتیوانیی لێ ده‌كه‌م؛ ئه‌وكه‌سه‌شی كه ده‌ڵێت وا نییه، با بێت خۆی به ته‌نیا ئه‌و شه‌ڕه بكات.
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر فه‌رمانێكم پێ بكات
پرسیار: به‌ڵام ده‌ڵێن مه‌سعوود بارزانی له‌و كه‌سانەیە كه داوایان كردووه ڕێگه نه‌درێت ئه‌م هێزه له ناوچه‌ی مادده‌ی 140ـدا دروست بكرێت؟
شێخ جه‌عفه‌ر: من ئه‌وه نازانم له خۆیان بپرسه؛ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر فه‌رمانێكم پێ بكات، ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌م؛ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و، بڕوای ته‌واوم پێیه‌تی؛ شتی وای به من نه‌گوتووه، جگه له‌وه‌ی پێی گوتوومە ئێمه پێویستیمان به هاوكاری هه‌یه؛ من فه‌رمانی ئه‌وم له ئایه‌تی قورئان پێ پیرۆزتره.
پرسیار: بۆچوونت له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه چییه؟ ئایا ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه؟
شێخ جه‌عفه‌ر: وه‌زیری پێشمه‌رگه یه‌كێكه له‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی كه هه‌میشه ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه؛ یه‌كێكش بووه له‌و فه‌رماندانه‌ی كه له شكستیدا وره‌ی نه‌ڕووخاوه، له هه‌موو ئه‌و ئیش‌وكارانه‌ش کە تا ئێستا وه‌ری‌گرتووه زۆرزۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، پیاوێكیش بووه له سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌كاندا هاتووەته‌وه بۆ دروستكردنی شانه چه‌كداره‌كان له كوردستان و، ئاماده‌كردنیان بۆ ڕاپه‌رین؛ پیاوێكی شاره‌زا و به‌توانایه و، هه‌موو شتێكی پێ ده‌كرێت؛ ده‌سته‌ڵاتیشی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی جووڵه به هێزه‌كان بكات، له‌و چه‌ند ڕۆژەیشدا له كه‌ركووك له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا بووه.
