بەمزوانە موژدەی ئازادكردنی یەكجارەكی كۆبانێ بە خەڵكی كوردستان دەدەین
عەمید موسڵح هەروەها گوتی، ئەگەر سەیری پەلاماردانەكانی داعش بكەین لە كۆبانێ كە چەندین هێرشی كردۆتە سەر هێزی كوردی بەڵام لەهەر هەموویاندا شكستی هێناوە، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە داعش لاواز بووەو توانای سەركەوتن لە هیچ شەڕێكی نەماوە.
ئەوەشی خستەروو، هەروەها وەك جارانیش توانای بەرگری نەماوە لەبەرامبەر هێرشەكانی هێزی كوردی، بۆیە بەمزوانە موژدەی سەركەوتن بە خەڵكی كوردستان دەدەین كە كۆبانێ بە یەكجارەكی لەدەست تیرۆریستانی داعش ئازاد دەكرێ.
