داعش 93 خوێندنگا ده‌سووتێنێت
لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای داگیركردنی به‌شێك له ناوچه‌كانی سنووره‌كه، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندنگایان سووتاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لێژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌پێی ئامارێك رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش، له سه‌ره‌تای داگیركردنی به‌شێك له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای دیاله ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندنگاكانی ناوچه‌كه‌یان سووتاندووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به هه‌زاران خوێندكار له پرۆسه‌ی خوێندن دواكه‌وتوون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: "ژماره‌یه‌ی ئه‌و خوێندنگایانه‌شی كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه سووتێراون 93 خوێندنگان".
وتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێك له‌و خوێندنگایانه‌ش دوای سووتاندنیان، ته‌قێندراونه‌ته‌وه".
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندنگایانه‌ش كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه، میقدادیه، سه‌عدیه، مه‌نسووریه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێشتر چه‌كدارانی داعش ئه‌و خوێندنگایانه‌یان كردبووه كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی".
خەندان
