شه‌ممه شاندی پارتى سه‌ردانه‌كانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ست پێده‌كاته‌وه
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو نێچیرفان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆببنه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا یه‌ك كورسی به‌ده‌ستهێناوه و له كابینه‌ی حه‌وته‌مدا وه‌زاره‌تێكی پێدراوه.
به پێی زانیاریه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی له مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌و حزبه كۆده‌بنه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی رابه‌ری گشتی و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بێت و پێده‌چێت له‌و كۆبونه‌وه‌یه بزوتنه‌وه بڕیاری به‌شداریكردنی حكومه‌ت بدات.
هاوكات شاندى دانوستكارى پارتى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له حیزبى سۆسیالیست و ئاراسته‌ى سێه‌م ده‌كات كه هه‌ریه‌كه‌یان كورسیه‌كى په‌رله‌مانیان بردووه‌ته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌ڵ یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبووه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه رۆژنامه‌وانیه‌كان كۆبوونه‌وه‌كان تاوه‌كو ئێستا به ئاراسته‌یه‌كى ئه‌رێنیدا رۆشتوون و قسه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى داهاتوو كراوه، هه‌موو لایه‌كیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تێكى بنكه‌فراوان نیشانداوه
