سێ سوپەرتانکەر کە نەوتی خاوی ئێرانیان هەڵگرتبوو، گەرووی هورمز بەجێدەهێڵن
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەرمانان، یەکەمین تەنکەری هەڵگری نەوتی خاوی ئێران، لە سەرەتای گەمارۆی دەریایی ئەمریکاوە، گەرووی هورمزیان بەجێهێشت.
ماڵپەڕی “تانکەر شوێنپێهەڵگرەکان” کە بەدواداچوون بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی باری نەوت دەکات، بابەتێکی لە تۆڕی ئێکس نێت بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “لانیکەم دوو تانکەری کۆمپانیای نیشتمانی تانکەری ئێران کە دوو سوپەرتانکەری نەوتی خاوی زۆر گەورە بە ناوەکانی “دیۆنا” و “هێرۆ ٢” لەخۆدەگرێت، بە ناوچەی گەمارۆی دەریایی هێزی دەریایی ئەمریکادا تێپەڕیون و بە گشتی ٣.٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانیان لە... تێرمیناڵەکانی وڵات و بەرەو شوێنە مەبەستەکانیان دەڕۆن.” پاشان کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە سێیەم تانکەری ئێرانی بە ناوچەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکادا تێپەڕیوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی هەینی نوێنەرانی باڵای ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لە سویسرا واژۆ بکەن کە ئامانج لێی کۆتایی هێنان بە شەڕە.
گوڵان: سەردار خەلیل
