بارەگای خاتەم ئەلئەنبیە هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوە ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان ڕانەگرێت، پێویستە چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێران بکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕی سەرۆکی ئەمریکا، ئیسرائیل ٨٤ جار ئاگربەستی لە باشووری لوبنان پێشێل کردووە”.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەگەر ئیسرائیل “کۆتایی بە خراپەکارییەکانی باشووری لوبنان نەهێنێت، پێویستە چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات”.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆتایی هاتنی ململانێکان بە بێ “کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لەو خاکانەی کە لەم شەڕەدا داگیریان کردوون” تەواو نابێت.
ناوبراو زیادی کرد: هەر هێرشێکی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لەمەودوا و بەردەوامی داگیرکردنی خاکەکانی لوبنان پێشێلکردنی ئەو لێکتێگەیشتنە لە ڕوانگەی ئێمەوە دەبێت.
ئێران باس لەوە دەکات کە بڕگەی یەکەمی لێکتێگەیشتنەکە سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕە، لەوانەش لە لوبنان.
گوڵان: سەردار خەلیل
