فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی ئەمریکی بی ٥٢ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە

فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی ئەمریکی بی ٥٢ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە

 

 

بنکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراوی جۆری بی ٥٢ لە کالیفۆرنیا ڕۆژی دووشەممە ١٥ی حوزەیران کەوتە خوارەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، فڕۆکەکە کە یەکێکە لە گرنگترین فڕۆکە ستراتیژییەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، کاتژمێر ١١:٢٠ خولەکی بەیانی بەکاتی ناوخۆ، دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵسانی لە ڕێڕەوی فڕینی بنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردز، کەوتە خوارەوە.

دوابەدوای ڕووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری و لێکۆڵینەوە لە ڕادەی ڕووداوەکە دەستیپێکرد.

تا ئێستا بەرپرسانی ئەمەریکا زانیارییان لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و ژمارەی سەرنشینەکان و بارودۆخی تیمی فڕۆکەوانی یان ڕادەی ئەگەری زیانەکانی فڕۆکەکە بڵاونەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top