رۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی
ڕۆژی 8ی حوزەیران بازنەی گفتوگۆ بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانە چل و دووەمین كۆبوونەوەی خۆی گرێ دا.
لەم كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس و بابەتی گرنگی تایبەت بە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ژیان و گوزەرانی خەڵك تاوتوێ كران، بەڵام سەرەنجام و بە لەبەرچاوگرتنی دواكەوتنی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكنەهاتنی كابینەی دەیەمی حكومەتی كوردستان، هەر بۆیە لەبەر ڕۆشنایی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی كە داوای كردووە لایەنە سیاسییەكان كۆ ببنەوە، بۆ ئەوەی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستای پرۆسەكە كۆتایی بێت، كۆبوونەوەكە بڕیاری دا، ئەڵقەی ئەم جارەی «بازنەی گفتوگۆ» بكرێتە (پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی) و ئەم خاڵانە ڕەچاو كران.
- گرنگە لەم گفتوگۆیەدا نوێنەری سەرجەم لایەنەكان و پێكهاتەكانی كوردستان بانگهێشت بكرێن و ڕاشكاوانە لەم گفتوگۆیەدا بەشداری بكەن.
- ڕاپۆرتێكی مەیدانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان ئامادە بكرێت و ڕاوبۆچوونی خەڵكانی سیاسی و پسپۆڕ وەربگیرێت، بۆ ئەوەی ببێتە ڕایەڵەیەك بۆ پێكەوە گرێدانەوەی ڕای گشتیی شەقام لەگەڵ ژینگەی گفتوگۆكە.
- ئەم گفتوگۆیە لە ڕۆژی 16ی حوزەیرانی 2026 لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە بچێت و ئەم بەڕێزانە بانگهێشت بكرێن.
• د.سالار عوسمان - بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
* سەنعان قەساب ئاغا - یاساناس و سیاسەتمەدار.
* ڕێباز بێركۆتی - بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.
* یونادم یوسف كەننا - سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی
* دڵشاد بابان- سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی
* دلێر عەبدولخالق- ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان.
* نەجات عومەر ئاغا - سەرۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان.
• ئازاد عوسمان - كارگێڕی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵەی دادگەریی كوردستان.
* نیشتمان كەمال - ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
* كاروان جەلال - بەڕێوەبەری گشتیی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان.
* مەحموود نەشئەت - ڕاوێژكار لە پەرلەمانی كوردستان.
- ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ:
« شڤان حەمدی، عیماد تەها، د.جەلال ئەحمەد، فەرهاد محەمەد»
