دەرگای تۆماركردنی قەوارە سیاسیەكان كۆتایی هات
عەبدولڕەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەریەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ئەهەڵبژاردنەكان لەعێراق ئەمڕۆ چوارشەممەی وەكو دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسیەكان دەست نیشان كرد و تاوەكو ئێستەش 197 قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە و لەكۆی ئەو ژمارەیەش 142یان پەسەند كراون بۆ بەشداری كردنیان لەهەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
گوتیشی: لەئێستادا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەئامادەكاریەكی چڕدایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەوا بڕیارە لە30 نیسانی ساڵی 2014دا بەرێوەبچێت.
