هێزێكی زۆری پێشمەرگە و ئاسایش دەچنە باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی
بڕیاربوو کاژێر 11ی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ قسەکردن لەسەر گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی کۆببنەوە، لەگەڵ ئەوەش کۆمەڵێک پێشمەرگە و ئاسایش چوونەتە ناو باڵەخانەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزیری پێشمەرگەش بە کۆمەڵێک چەکداری زۆرەوە بۆ پشتگیری کردنی پارێزگار چووەتە پارێزگای سلێمانیە.
دانا عەبدولکەریم، سەرۆکی لیستی فراکسیۆنی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، \"کۆمەڵێک ئاسایشی زۆر بە جلی مەدەنییەوە لە ناو بینای پاریزگای سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە\""، بەڵام بە گوێرەی قسەکانی دانا عەبدولکەریم، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووی نەداوە.
رووداو"
