گیروگرفت و كەموكورتیەكانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی راپەڕین چارەسەر دەكرێن

گیروگرفت و كەموكورتیەكانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی راپەڕین چارەسەر دەكرێن
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی راپەڕین ئاماژە بەوە دەكات كە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان چەند كەموكورتیەكی هەیەو ئیدارەی راپەڕین بەڵێنی چارەسەركردنی داون.



هەژار محەمەد، بە پەیامنێری ڕاگەیاند: لە میانی سەردانی سەرپەرشیاری ئیدارەی راپەڕین بۆ بەرێوەبەرایەتیمان و كۆبونەوەی لەگەڵ بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان رەشید باسیان لە كێشەو كەم و كورتیەكانی بەرێوەبەرایەتیەكە كرد كە كاریگەریان لەسەر كارەكان هەیەو پێویستیان بە چارەسەركردن هەیە .



گوتیشی:هەر لەو سەردانەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین سەرجەم بەشەكانی بەرێوەبەرایەتیمانی بەسەر كردەوەو داوای كرد كە دەبێت ئەفسەرو كارمەندەكانی بەرێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دڵسۆزانە كارەكانیان ئەنجام بدەن لە پێناو خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان و دڵسوزانە مامەلە لەگەڵ كەیسەكانی توندوتیژی بكرێت, هاوكات بەڵێنی پێدان كار بكات بۆ نەهێشتنی كەم و كوورتیەكانیان و بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان .



هەژار محەمەد رونیشیكردەوە كە لە ئێستاوە دەستیان بە ئەنجامدانی چەند چالاكیەك كردوە بۆ هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئافرەتان،لەو روەوە وەك هەنگاوی سەرەتا ئەفسەرو كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان بەشداریان كرد لە سیمیناریك لە سەر (رۆڵی میدیا لە كەمكردنەوەی توندوتیژی خیزانی) كە ئەم پرۆژەیە لە لایەن ڕیكخراوی پەرەپێدانی كاری راگەیاندن جێبەجێدەكریت وفەرمانگەی ریكخراوە ناحكومیەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان پالپشتی وسەرپەریشتی دەكات و بڕیاریشە چالاكی تر بەو بۆنەیەوە جێبەجێ‌ بكەین.
Top